گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

شارەوانى سلێمانى لەسەر سزادانى 20 بەرپرسەکە رونکردنەوە دەدات

2022.10.19 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانى سلێمانى لەسەر سزادانى 20 بەرپرسەکە رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى سزادانى 20 بەرپرسەکەى دۆسیەى زەوى و زار بە رێکارێکى "کارگێڕی ئاسایی" دادەنێت کە بەرانبەریان گیراوەتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى شارەوانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو ئەندازیارانە تەنها رێکارێکی کارگێڕیی ئاساییان بەرامبەر کراوە، ئەوەش بە دەستکێشانەوەیان لە کارکردن (سحب الید) بەهۆی راگرتنیانەوە لەلایەن دادگاوە.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە:

 

نوسراوێکی شارەوانیمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەیەکی نادروست لێکدانەوەی بۆ کراوە گوایا شارەوانیمان کۆمەڵێک ئەندازیاری دەرکردبێت یان دەستیان لەکار پێ کێشابنەوە یان خۆیان دەستیان لە کار کێشابێتەوە لەکاتێکدا ئەو ئەندازیارە بەڕێزانە تەنها رێکارێکی کارگێڕیی ئاساییان بەرامبەر کراوە، ئەوەش بە دەستکێشانەوەیان لە کارکردن (سحب الید) بەهۆی راگرتنیانەوە لەلایەن دادگاوە، بۆیە لەم بارەدا پاڵپشت بە (ماددەی ١٦) لە یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی (ژمارە ١٤ ساڵی ١٩٩١ هەموارکراو) دەستکێشانەوەیان بۆ دەکرێت و هەموو کەسێکیش بێتاوانە هەتا تاوانێکی لەسەر دەسەلمێت.

 

لەگەڵ رێزی 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.