ناس کورد-
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، چاوەڕوانى ئەوەن دوو پۆستى وەزارى لە حکومەتى نوێی عێراق وەربگرن، لەکۆى چوار وەزارەت کە بۆ کورد دیاریکراوە، ئەوەش لە وەڵامێکدا بۆ پارتى کە پشکى یەکێتى بەیەک وەزارەت دیاریکردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سۆران جەمال تاھیر (19-10-2022) بۆ میدیاى حزبەکەى وتى "پشکی کورد لە کابینەی نوێی عێراق چوار وەزارەتە کە یەکێکیان سیادی دەبێت".
وتیشى "لەو رێژەیە چاوەڕێ دەکەین یەکێتی دو وەزارەت، ژمارەیەک دەستە، بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی وەربگرێت".
پێشتر وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى عێراق رایگه‌یاندبوو، پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشكی یه‌كێتییە و لەکۆى چوار وەزارەتى پشکى کورد سیانیان بۆ پارتى دەبێت.
ڤیان ده‌خیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سەرۆکى حکومەت وتى "لەگەڵ وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری كۆكین، هه‌ر لایه‌نێك پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌ركه‌وێت، لایه‌نه‌كه‌ی دیكه پشكی شێری وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رده‌كه‌وێت".
وتیشى "له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش، كه پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كێتی بووه، پارتی له كۆی چوار وه‌زاره‌ت، سێ وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت. وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش ره‌نگه بۆ یه‌كێتی یان لایه‌نێكی دیكه بێت".
له باره‌ی پشكی سه‌رۆك كۆماره‌وه، ڤیان ده‌خیل جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و پۆسته به ته‌ئكیدی هی یه‌كێتییە "ئێمه یه‌كه‌مجار هۆشیار زێباری، كاندیدمان بوو، به‌داخه‌وه له كێبڕكێكه ده‌رچوو، دواتر كاندیدمان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بوو، تا چركه ساتی كۆتایی و بارزانى وای به باش بینی، كه ماڵی كورد یه‌ك هێز بێت باشتره، له‌وه‌ی به دوو كاندید بچینه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ر بۆیه ئێمه ده‌نگمان به له‌تیف ره‌شید دا، كه هه‌مووشمان ده‌زانین له یه‌كێتییه و لێدوانی ئه‌وانیش دیار بوو، كه ئه‌وه كاندیدی ئه‌وانه و ده‌رچووه. بۆیه پێگه حكومییه‌كان ده‌بنه پشكی پارتی".