گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

خوێندنى باڵا وادەى دابەشکردنى فۆرمى بۆ دەرچووانى وەرنەگیراو راگەیاند

2022.10.19 - 21:27
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا وادەى دابەشکردنى فۆرمى بۆ دەرچووانى وەرنەگیراو راگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم وادەى دابەشکردنى فۆرمى وەرگرتنى راستەوخۆى لە زانکۆکان دیاریکرد بۆ ئەو کورسییانەى کە هێشتا پڕنەبوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،  زانکۆکان دەتوانن بۆ ئەم بەشانە فۆڕمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆ دابەشبکەن، لە ڕێکەوتى (2022/10/18) تاکو (2022/10/25) پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى …

 

بە ڕەچاوکردنى ڕێنماییەکانى وەرگرتن، بەتایبەت مەرجەکانى تەمەن و کۆنمرەو ساڵى دەرچون و مەرجى تایبەتى هەر بەشێک، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى گشتاندنێکى بە ژمارە (18083) لە ڕێکەوتى (2022/10/17) ئاراستەى گشت زانکۆکانى کوردستان کردوە تایبەت بە پڕنەبونەوەى کورسى خوێندن لە ژمارەیەک کۆلێژو بەشەکانى زانکۆکانى کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە زانکۆکان دەتوانن بۆ ئەم بەشانە فۆڕمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆ دابەشبکەن، لە ڕێکەوتى (2022/10/18) تاکو (2022/10/25) پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.