ناس کورد-
وەزیرى پێشمەرگە رایگەیاند، پێشتر هۆشداریان دابوو لە مەترسییەکانی داعش و شانە نووستوەکانیان، ئەوەش لەیەکەم هەڵوێستیدا لەبارەى تەقینەوەکەى زینانە کە بەهۆیەوە ئەفسەرێک گیانى لەدەستدا و فەرماندەیەک و چەند پێشمەرگەیەکى دیکە برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شۆڕش ئیسماعیل (19-10-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "پێشوتر و بەردەوام هۆشداریمان دابوو، لەسەر مەترسیەکانی تیرۆریستانی داعش و شانە نووستوەکانیان، کە هەمیشە لەرێگەی کردەوە تیرۆرستییەکانیاندا خەڵکی قارەمان و سڤیل دەکەنە ئامانج".
دەشڵێت "هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم هێزە تەنهاییەکانی تر، چاوەکراوەترو ئامادەسازترن بۆ لەناوبردنی تەواوەتی مەترسیەکانی ئەو تیرۆریستانە و دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە".
دەقى راگەیەنراوەکە:
راگەیێندراوێک لەوەزیری پێشمەرگەوە
ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۲ لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لە ناوچەی نەوجوڵ (زینانە) بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی کۆماندۆدا تەقیەوە، بەداخەوە شەهیدبوونی (نەقیب زوهێر محمد) و برینداربوونی (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەی لێکەوتەوە.
پێشوتر و بەردەوام هۆشداریمان دابوو، لەسەر مەترسیەکانی تیرۆریستانی داعش و شانە نووستوەکانیان، کە هەمیشە لەرێگەی کردەوە تیرۆرستییەکانیاندا خەڵکی قارەمان و سڤیل دەکەنە ئامانج .
هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم هێزە تەنهاییەکانی تر، چاوەکراوەترو ئامادەسازترن بۆ لەناوبردنی تەواوەتی مەترسیەکانی ئەو تیرۆریستانە و دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.
پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کارو هاوسەنگەر و هەڤاڵانی نەقیب زوهێر دەکەین و هیوای شیفای خێراش بۆ (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ و تەواوی بریندارانی ئەو کارەساتە تیرۆریستیە دەخوازین.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم