ناس کورد-
بانکى ناوەندى عێراق شەش هۆکارى بۆ چاپکردنى دراوى 20 هەزار دینارى دیاریکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەى دارایی (19-10-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بانکى ناوەندى وەڵامى پرسیارێکى داوەتەوە لەبارەى هۆکارەکانى دەرکردنى چاپى 20 هەزار دینارى و شەش هۆکارى دیاریکردووە:
١-رێکخستنەوەی جۆرەکانی دیناری کاغەز و زیادکردنی دراوێکی بەها مامناوەند بۆ ئاسانکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و یەکە ئابورییەکان.
٢- کێشانەوەی چاپە کۆنبووەکانی دینار بە تایبەتی 10 هەزار دیناری و 25 هەزاری.
٣-کەمکردنەوەی رێگری لە ساختەکردنی دینار بەتایبەتی هەردوو فیئەی 25هەزاری و 10 هەزاری لە رێگەی پشتبەستن بە نوێترین تەکنیکی چاپکردنی دراو لە دەرکردنی ئەم دراوە نوێیە.
٤- کەمکردنەوەی خواست لەسەر فیئە مامناوەندەکانی تری دینار و درێژکردنەوەی تەمەنی بەکارهێنانی دینارە کاغەزەکان لە ئاڵوگۆڕدا.
٥- کەمکردنەوەی خەرجی چاپکردنی دینار لەڕێگەی راگرتنی چاپی 25 هەزار و 10هەزاری و فیئە مامناوەندەکانی تری دینار لەداهاتوودا بۆ نمونە چاپکردنی یەک دانە فیئەی 20هەزاری بری دوو دانە فیئەی 10 هەزاری یان چوار دانە 5 هەزاری یە.
٦-دەرکردنی فیئەی 20 هەزاری ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کوتلەی نەختینە لەڕووی ژمارەی یەکەکانی دینار کە لەئێستادا نزیکەی 6 ملیار پارچە کاغەزە و بەهاکەی 82 ترلیۆن دینارە.