ناس کورد-
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پشتیوانی بۆ داوای خوێندكاران راگەیاند، کە بۆ دەرماڵە رژانە سەر شەقام.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پ.ی.د.هوشیار عبدالله عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ڕایگه‌یاند "پارساڵ و ئه‌مساڵیش به نوسراوی فه‌رمی پشتیوانی له دابینكردنی پاڵپشتی دارایی (ده‌رماڵه)مان كردووه بۆ خوێندكاران چونكه ئێمه نزیكترین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارین به كێشه‌و موعاناته‌كانی خوێندكارانه‌وه".
وتیشى "ئه‌و ده‌رماڵه‌یه كه‌پێیان ده‌درێت به‌شێكی پێداویستییه‌كانیان پڕده‌كاته‌وه‌و فشاریش له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه. به‌رده‌وام جه‌خت له نوسراوه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌هه‌وڵه‌كانمان ناوه‌ستین تا باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به خوێندكارانی ئازیز بكه‌ین".