ناس کورد-
لەتیف رەشید سەرۆککۆمارى عێراق رایگەیاند، ئەو سەرۆکى عێراقە و پشتى هەموو لایەنەکان دەگرێت، ئەوەش لەوەڵامى ئەوەى ئایا لەپشکى یەکێتى بووەتە سەرۆککۆمار یان لایەنى دیکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەتیف رەشید لەکاتى گەیشتنى بۆ سلێمانى (19-10-2022) لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئەوەى ئایا لەپشکى یەکێتى یان لایەنى دیکە یان بەسەربەخۆ بووەتە سەرۆککۆمار وتى "من سەرۆکى عێراقم و پشتى هەموو هێزە سیاسییەکانى عێراق و کوردستان دەگرم بە یەکێتى نیشتیمانى کوردستانیشەوە".
وتیشى بەم نزیکانە کارنامەى کارکردنى رادەگەیەنێت کە بەدڵى هەمووان دەبێت.
لەتیف رەشید باسى لەوەشکرد، ئەو بۆ ماڵى خۆى گەڕاوەتەوە سلێمانى.