ناس کورد-
هێڤیدار ئەحمەد جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی و پەرلەمانتارى پارتى رایگەیاند، وەزیرى دارایی بڕیارێکى نایاسایی دەرکردووە لەبارەى دەوامى فەرمانبەران و لە داواکارى گشتى سکاڵاى تۆمارکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێڤیدار ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا باسى لەوەکرد، پێشتر وەزیرى دارایی بڕیارێکى دروستى دەرکرد کە کوڕ و دایک و کچ و دایک نابێت لەبەشى حسابات و تەدقیق پێکەوە بن، بەڵام نەکەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
وتیشى بەڵام لە 14-9-2022 وەزیرى دارایی بڕیارێکى دیکەى دەرکردووە کە هاوسەر دایک باوک خوشک برا نابێت پێکەوە لەهیچ فەرمانگەیەک بن، "بەڵام ئەوە سەڵاحیاتى وەزیر نییە و پێیان کردووە، بڕیارەکە نایاساییە و پشتى بەهیچ یاسایەک نەبەستووە".
دەشڵێت "ئەو بڕیارە شیرازەى چەندین خێزان تێکدەدات، بەشى یاسایی ئەنجومەنى وەزیران دەڵێت بڕیارەکە نایاساییە، پەنام بۆ داواکارى گشتى بردووە بۆ راگرتنى بڕیارەکە، لاى خوداش سکاڵاى لێدەکەم".