گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئەوانەی بەهۆی بۆردومانی سنورەکانی هەرێمەوە کوژراون بە شەهید هەژمار دەکرێن

2022.10.19 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوانەی بەهۆی بۆردومانی سنورەکانی هەرێمەوە کوژراون بە شەهید هەژمار دەکرێن

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە بەھۆی بۆردوومانەکان لە ناوچە سنووریەکانی ھەرێمی کوردستان شەھید بوون لە عێراق بە شەھید ھەژمار دەکرێن کە ژمارەیان 129 کەسە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی پارتی بە میدیای فەرمیی حزبەکەی (19ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕایگەیاند، "بڕیاردراوە ھەموو ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردوومانی ناوچە سنووریەکانی ھەرێمی کوردستان شەھیدکراون لە عێراق بەشەھید ھەژمار بکرێن و مووچەی شەھیدانەشیان بۆ ببڕێتەوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ھاوکات لەئێستادا رەزامەندیشی لەسەر دراوە کە بەشەھید ھەژمار بکرێن، بۆیە کراوەتە راسپاردە و تەنھا ماوە دەنگی لەسەر بدرێت و حکوومەت جێبەجێی بکات".

 

سەگڤان سندی گوتیشی: "ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردوومانەکان لەناوچە سنووریەکان شەھید بوون 129 کەسە، کە نۆ کەسیان عەرەبن و لەسنووری زاخۆ شەھید بوون و 120 کەسیش کوردن و خەڵکی ھەرێمی کوردستان و لەناوچە سنووریەکانی ھەرێم دەژیان".

 

سندی ڕوونیشیکردەوە، "دەمانەوێت بەیاسایی بکرێت ھەژمارکردنیان وەکو شەھید، بۆیە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت و ئەوکات دەبێت حکوومەتیش جێبەجێی بکات".