ناس کورد-
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەک دەکات کە ژمارەیەک خانەنشینی هەرێم دژی یاسای خانەنشینی گشتیی تۆماریان کردووە دژی سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی دادگای فیدڕاڵی، سکاڵاکە دژی هەریەکە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکراوە و خانەنشینانی سکاڵاکار داوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتو ژمارە 9ی ساڵی 2014ی ھەموارکراو دەکەن لەبری یاسای خانەنشینیی ژمارە 27ی ساڵی 2006 کە لە عێراق ھەڵوەشاوەتەوە.