گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکان بزانە

هەلی چوون بۆ ئەمریکا بۆ مامۆستایانی هەرێمی کوردستان

2022.10.19 - 09:36
App store icon Play store icon Play store icon
هەلی چوون بۆ ئەمریکا بۆ مامۆستایانی هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەمریکیی فوڵبڕایت بۆ مامۆستایانی زانکۆ لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە و ژمارەیەک مامۆستا هەڵدەبژێردرێن و دەنێردرێن بۆ ناوەندە ئەکادیمیەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی چالاکیی ئاڵوگۆڕی جۆراوجۆری تایبەت بە پەرەپێدان و وانەبێژی و چالاکیی کەلتوری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، مامۆستاکان بە پێی بوارەکانیان هەڵدەبژێدرێن و 10 هەفتە لە ژمارەیەک ناوەندی ئەکادیمیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەردەبەن و لەو ڕێیەوە دەناسرێندرێن بە شێوازی نوێی وانە وتنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوە و دەچنە پۆلەکانی خوێندنەوە و بەشداریی سیمینار دەکەن و لە رێی وۆرکشۆپی هەفتانەوە پردی پەیوەندی لەگەڵ مامۆستایانی ئەمریکی دروست دەکەن.

 


لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکەدا خانەخوێی هەڵبژێدراو لە لایەن زانکۆەوە و خۆبەخشان و کەسانی تری ئەو ناوچەیەی زانکۆ ئەمریکیەی لێیە بەشداردەبن لە ئاسانکاریکردن بۆ مامۆستا میوانەکان تا بەشداربن چالاکیە جیاوزەکاندا و لەو نێوەندەشدا سەردانی ناوەندە مێژووییەکانی ئەمریکا و ئامادەبوون لە بۆنە کەلتوریەکاندا.

 


هەرچەندە بەشێکی پڕۆگرامەکە ناساندنی مامۆستاکەیە بە شێوازی نوێی ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارەکەی خۆیدا، بەڵام لە ڕێی ئەم پڕۆگرامەوە پڕۆژەی توێژینەوە ئەنجانادرێت.

 


مامۆستایانی بەشدار دەبێت چەند ساڵێک لە پیشەکانیاندا خزمەتیان هەبێت و تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 50 ساڵدا بێت، ماوەی پڕۆگرامەکە 10 هەفتەیە.

 


کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی 1ی کانونی یەکەمی 2022ـە.