کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، دوو ڕوداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل لە سلێمانی و کۆیە ڕویاندا، شۆفێرانی هەردوو ماتۆڕسکیلەکە گیانیان لەدەستدا. , بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئهمڕۆ ههینی 16ی ئابی 2019 ڕوداوێکی هاتوچۆ لە کۆیە لەنێوان پیك ئابێك و ماتۆڕسكیلێدا ڕوویداوە و به هۆیهوه شۆفێری ماتۆرسكیلهكه گیانی لهدهستداوە. , هاوکات هەر بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دیکەی هاتوچۆی سلێمانی، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لە ڕێگای تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار لە شاری سلێمانی، ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە. , ڕوداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، بە هۆکارێکی سەرەکی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت و ساڵانە بە سەدان کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیان لەدەستدەدەن. , ,