گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

زیاتر لە 400 کۆچبەر لە دەریاى ئیجە رزگارکران

2022.10.18 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 400 کۆچبەر لە دەریاى ئیجە رزگارکران

ناس کورد-

 

لە چوار ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری جیاوازدا، هێزەکانى پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا بە گشتی 424 کۆچبەریان لە ناوچە جیاجیاکانی دەریای ئیجە ڕزگار کرد. لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنى تۆمەت لە نێوان تورکیا و یۆنان سەبارەت بە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ دووشەممە، میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، یەکەکانى پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا 424 کۆچبەریان لە دەریای ئیجە رزگارکرد، "دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی یۆنان پاڵیان پێوەناون بۆ ناو ئاوەکانی خاکی تورکیا".

 

فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکان رایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر بوونی کۆمەڵێک کۆچبەر لە بەلەمی لاستیکى لە کەناراوەکانی ناحیەی دیکیلی لە پارێزگای ئیزمیر (ڕۆژئاوا)، تیمەکان ڕەوانەی ناوچەکە کراون و بە گشتی 302 کۆچبەریان رزگارکرد.

 

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا هاتووە کە تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکان بە جیا ١١ کۆچبەریان لە کەناراوەکانی داتجا و بۆدروم لە پارێزگای موگلە لە ڕۆژئاوا ڕزگار کردووە.

 

جگە لەوەش، گروپێک لە ٨٧ کۆچبەر براون بۆ کەناری ئایدن، کە بە پێی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی ناوچەکە ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.

 

لە ئۆپەراسیۆنێکی جیادا، یەکەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا 24 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی "ئەیاسیک" لە پارێزگای چەناکالە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا دۆزیەوە.، دوای ئەوەی "هێزەکانی یۆنان پاڵیان پێداون بۆ ناو ئاوەکانی خاکی تورکیا".

 

ئەم ئۆپەراسیۆنە فریاگوزارییانە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە بڵاوبوونەوەى وێنەی زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری ڕووت لە سنووری تورکیا و یۆنان. هەردوولا لە ژێر رۆشنایی پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوانیاندا تۆمەتەکان سەبارەت بە بەرپرسیارێتیی ئەم رووداوە ئاڵوگۆڕ دەکەن.

 

لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی کۆچ لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، یۆنان خۆی وەک خاڵی سەرەکی هاتنە ژوورەوەی نزیکەی ملیۆنێک پەنابەر بینیەوە کە لە شەڕ و هەژاری لە سوریا و عێراق و ئەفغانستان هەڵهاتوون، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی تورکیاوە بەرەو خاکەکەی.

 

ئەم دوو وڵاتە دراوسێیە لە مێژە یەکترى تۆمەتبار دەکەن سەبارەت بە خراپی بارودۆخی کۆچبەران، بە تایبەت ئەوانەی لە ناوچە سنوورییەکانن، تورکیا یۆنان تۆمەتبار دەکات بەوەی بە توندوتیژانە بەرپەرچى ئەو کۆچبەرانە دەداتەوە کە لە ڕێگای وشکانی و دەریاوە دەچنە ئەو وڵاتە، یۆنانیش تورکیا تۆمەتبار دەکات بەوەی " پاڵ بە کۆچبەران دەنێت" بۆ سنوورەکان بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر یەکێتی ئەوروپا.