ناس کورد-
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لە تووشبوون و بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبهر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دیندار زێبارى (18-10-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا جەختیکردەوە لەسەر گرتنەبەرى رێکارى جددى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددەى هۆشبەر، بەو پێیەى ئامارەکان مەترسیدارن.
وتیشى ئەو ماددانە لەناوچە سنورییەکان دەچێنرێن، دواتر دەهێنرێنە هەرێمى کوردستان، پاشان رەوانەى وڵاتانى دەرەوە دەکرێت و بازرگانیان پێوەدەکرێت.
زێبارى داواى هاوکارى نێودەوڵەتى کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددەى هۆشبەر، بەو پێیەى مەترسییەکە گەورە بووە و هەرێم بەتەنها ناتوانێت روبەڕووى بێتەوە.