گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم وادەی بارانبارینی ڕاگەیاند

2022.10.18 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم وادەی بارانبارینی ڕاگەیاند

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم، ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی 21-10-2022، باران بارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و رێژەی بارانبارینەکە لە هەولێر زیاتر دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، لە رۆژى پێنجشەممەوە 20-10-2022 ئاسمانى هەرێم بە گشتى بۆ نیمچە هەور و هەندێ ناوچە لە هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، رۆژى هەینى ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان، لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى لە پێشبینیەکان ئەگەرى باران بارین لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و بارانێکى مامناوەند لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک هەیە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، باران بارینى پێشبینیکراو لەسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک زیاترە لە چاو ناوچەکانى تر، سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕى دەبێت لە هەندێ کاتدا. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، خێراى با زیاد دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێک لەو ناوچانەى خێرایی با زیاد دەکات بە تایبەت ناوچەکانى باشوورى هەرێم، هەروەها لە کاتى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى هەورە تریشقە هەیە.