ناس کورد-
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنی پارتی لەگەڵ مالیکی ڕوونکردنەوە دەدات و هاوکات لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمیشەوە دەڵێت، "تەنها ئێمە و نەوەی نوێ دەمانویست هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "من زۆر شاره‌زای حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا نیم، به‌ڵام له دیمه‌نی محەمەد شیاع سودانی، ئه‌م كابرایه به کەسێکی چاک ده‌بینم، من پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مه یه‌كێک له باشترین سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بێت ئه‌گه‌ر خوا سه‌ركه‌وتووی بكات حكومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت. "
لەبارەی ئەوەی ده‌وترێت پارتی ده‌ستی خسته‌ناو دوژمنه كۆنه‌كه‌ی كه مه‌به‌ست لە مالیكییە، فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەکردووە، " له سیاسه‌تدا دوژمنایه‌تی هه‌میشه‌یی و دۆستایه‌تی هه‌میشه‌یی نییه، به‌ڵام به‌رژوه‌ندی هه‌میشه‌یی هه‌ن."
باسی لەوەشکردووە، "بودجه بڕین لە سەردەمی مالیکی، ئه‌نجامه، ئێمه هۆكاره‌كه‌مان ده‌وێت كێشه‌یه‌كی میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه ئێمه و یه‌كێتی و ئێمه و عێراق دێین ئه‌نجامه‌كان موناقه‌شه ده‌كه‌ین، هۆكاره‌كه ماوه، ئه‌گه‌ر بڕوایان به (هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان) هه‌بێت و به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 هه‌بێت پشكی كورد له ناوه‌ندی به‌غدا هه‌بێت بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پێویست ته‌رخانكراوه له‌جێگه‌ی خۆیدا بده‌ن و مه‌سه‌له‌ی یاسای نه‌وت و غازه له‌سه‌ر ئه‌مانه بووه هه‌ركاتێک ئه‌مانه جێبه‌جێ بوون ئه‌وكات ئێمه ده‌ڵێن هۆكاره‌كان نه‌ماوه. "
هاوکات سەبارەت بە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، "ئه‌گه‌ر لێم توڕه‌نه‌بن ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وانه‌ی ته‌نها ویستیان هه‌ڵبژاردن بكرێت ئێمه و نه‌وەی نوێ بووین، بەڵام نەماندەتوانی بە تەنها هەڵبژاردن ئەنجام بدەین."
فازڵ میرانی باسی لەوەشکردووە، "" ئەگەر یەکێتی ئامادە بێت بەڵێ ئامادەین ڕێککەوتنێکی ستراتیژی نوێ ئەنجام بدەینەوە، چەند جاری تریش وتومانه و ده‌شڵێین حسابی ئێمه له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ژماره‌ی كورسی نییه، به‌ڵكو ئێمه له‌سه‌ر جوگرافیا و له‌سه‌ر مێژوو و له‌سه‌ر ناوچه قسه‌ده‌كه‌ین، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه ئێمه و یه‌كێتی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بپارێزین ئه‌مه مێژووی ئێمه ده‌پارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌م جوگرافیایه‌مان نه‌بێت مێژووی ئێمه ده‌بێت بۆ ئه‌رشیف . "
لەبارەی زۆنی زەرد و سەوز و قسەکانی بلاسخارت لەسەر هەرێمی کوردستان، فازڵ میرانی دەڵێت، "من ده‌ڵێم ئه‌و خانمه كه‌می وتووه له‌گه‌ڵ خۆی به ئینساف نه‌بووه ناكرێت ئێمه خۆڵ بكه‌ینه چاوی خۆمان ته‌نها به‌چاوی خۆمان ته‌ماشای خۆمان بكه‌ین ئه‌وه‌ی ئه‌و وتی ڕاسته كورد حه‌قه جورئه‌تی هه‌بێت ده‌ست له‌سه‌ر كه‌موكوڕیه‌كان دابنێت قسه‌ی دۆسته‌كانی خۆمان هه‌تا تاڵیش بێت لێیان قبوڵ بكه‌ین، به‌ڵام به‌مه‌رجێک چاره‌سه‌ری بكه‌ین. "
جەختیشیکردووەتەوە،، " لە کاتێکدا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کە هۆشداری داوه به حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوابخرێت باجی ده‌بێت، باجه‌كه به تێگه‌یشتنی ئه‌و پێگه‌ی ئێمه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤ و دیموكراتی كه‌متر ده‌بێت یان به چاوی جاران ته‌ماشامان ناكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا من پێشبینی ناكه‌م سزای ترمان له‌سه‌ر دابنێت چونكه ئێمه ده‌وڵه‌تێک نین ئه‌و هاوسۆزی هه‌بووه له‌گه‌ڵماندا و یارمه‌تی مه‌سه‌له‌ی مرۆیی كردووین، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش-ئیرهاب پاشه‌كشێ بكه‌ن چونكه بۆخۆیان خراپه، به‌ڵام هه‌رچی ئه‌وان بڵێن ئێمه‌ی كورد پێویستیمان به دۆستایه‌تی و به‌قسه‌ی چاكی ئه‌وان هه‌یه هه‌ر قسه‌ی ئه‌وان كه بۆنی سلبی لێبێت ده‌بێت حسابی بۆ بكه‌ین و به پیریه‌وه بچین بۆ چاككردنه‌وه‌ی. "