ناس کورد-
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئاشکرایکرد، ڕۆژی شەممە وادەی دەنگدانە لەسەر حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوپەیمانێتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوێنێ دووشەممە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا "كە تەرخانكرابوو بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەت، لە نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمان، بەڕێز محەمەد حەلبوسی."
دەشڵێت، "تاوتوێی دوایین پێشهاته سیاسییەکان وڵات و پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کرا."
هاوپەیمانیەتییەکە داوای لە پەرلەمان کرد ڕۆژی شەممە کۆبوونەوە بکات بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی سودانی.