کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى لە وەڵامى نوسینێکى حاکم شێخ لەتیفدا ڕایگەیاند، پارتى بیر لە دامەزراندنى ئەنجومەنى باڵاى حیزبە کوردستانییەکان بە سەرکردایەتى بازرانى ناکاتەوە. . عەلى عەونى، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى، لە وەڵامى نوسینێکى حاکم شێخ لەتیف، لەبارەى پرسی دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى حیزبه كوردستانییه‌كان بە سەرکردایەتى مەسعود بارزانى، لە وتارێکدا بە ناونیشانى "پارتى فۆبیا" ڕایگەیاندووە، حیزبه‌كه‌ى پاڵپشتى سه‌روه‌رى یاسا و ده‌زگا شه‌رعى و فه‌رمییه‌كانى حكومه‌تى كردووه، هه‌رگیزیش بیر له ئه‌نجومه‌نى باڵاى حیزبه سیاسییه‌كان ناكاته‌وه بۆ جێگرتنه‌وه‌ى دام و ده‌زگا شه‌رعى و فه‌رمییه‌كان. . ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: "بارزانى پێویستى به‌و ئه‌نجومه‌نه نایاساییه نیه و شه‌رعیه‌ت و به‌مه‌رجه‌ع بوونیشى به‌و شێوه وه‌رناگرێت، باس كردنى مهرجهعبوونى مه‌سعود بارزانى له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى حیزبه سیاسییه‌كانه‌وه بۆ لاوازكردنى پارتیە، هەروەها ترسه له فۆبیاى پارتى به‌لاى ئه‌و كه‌سانه‌وه كه ڕه‌خنه‌ى له‌و شێوه‌یه‌ى لێ ده‌گرن". . ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌كۆتایى وتاره‌كه‌یدا نوسیویهتى: "سەرۆک بارزانی و پارتییەکان ته‌نها بیر لە پێشمەرگایەتی و گیانفیدایی بۆ کوردستان دەکەنه‌وه." . ئەو وتارەى عەلى عەونى وەڵامى نوسینێكى، حاكم شێخ له‌تیف، پسپۆرى یاسایە، کە ڕایگەیامدبوو، پارتى به‌مه‌به‌ستى به‌مه‌رجه‌ع كردنى مه‌سعود بارزانى به‌نیازه ئه‌نجومه‌نى باڵاى حیزبه سیاسیه‌كان دابمه‌زرێنیت و بارزانى بكاته سه‌رۆكى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، دهسهڵاتهكانیشى له‌سه‌رووى هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعى و جێبه‌جێى كردن و دادوه‌رى هه‌رێمه‌وه بێت. .