ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، هەفتەی داهاتوو بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستانەوە دەسپێدەکات و زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا کەشناسی عێراقی، حسێن ئەسەدی، ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەڕووی کەشوهەواوە هەفتەیەکی ناجێگیرە و ئەگەری باران بارین و هەورە بروسکە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا ناوچەکانی باشووریش بگرێتەوە، هەروەها چالاکبوونی با و ئەگەری خۆڵبارین هەیە.