ناس کورد-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەو بەرمیلە نەوتەی کە بڕیارە دابەش بکرێت بە 100 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە دووەم ڕوونکردنەوەیەی ئەمڕۆیدا لەبارەى دابەشکردنی نەوتی سپی (17ی تشرنی یەکەمی 2022) دەڵێت، "هەر وەكو بەڵێنمان دابوو لە 20ی ئەم مانگە دەست بەدابەشكرنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان دەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 100 هەزار دینار پێ دەدرێت."
دەشڵێت، "ئەم نرخەش بەرێژەی لە 65% لەلایەن حكومەتەوە پاڵپشتیكراوەو هاوڵاتی لە 35%ی دەدات."
ڕاشیگەیاندوە، "هەر كاتێكیش حکومەتی فیدراڵ نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێریت، بەو نرخە دەدرێتە هاوڵاتیان کە لەلايەن حكومەتى فيدراڵەوە دیاری دەکرێت."