ناس کورد-
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی پارتی داوای له وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیتحادی كرد كاره‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك بوه‌ستێنێت "به‌هۆی بوونی گومانی گه‌نده‌ڵی له پرۆژه‌كه‌و كێشه‌ی ئه‌منی و ئاسته‌نگی ئیداری و هونه‌ری تیایدا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، شاخەوان عەبدوڵا "به‌رپرسیارێتی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك و به‌و خێراییه‌ی خسته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وە و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه‌بێ ره‌چاوكردنی لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كان، فرۆكه‌خانه‌كه‌یان كردووەته‌وه."
دەشڵێت، "شاخه‌وان عه‌بدوڵا جه‌ختی له گرنگی پرۆژه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك كرده‌وه كه دەبوو پێش پارێزگاكانی تر بكرێته‌وه وه‌ك ماف و شایسته‌یه‌ك بۆ رۆڵه‌كانی پارێزگاکە، وێڕای سوودی ئابووری و دارایی و ره‌خساندنی هه‌لی كار پشتیوانی ئابوری و داراییەکانی جوڵەی بازرگانی لە پارێزگای كه‌ركوك."
ڕاشیگەیاند، "پشتیوانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانین به‌ڵام به‌داخه‌وه گومانی گه‌نده‌ڵی له ورده‌كارییه‌كانی پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه‌و، ئه‌گه‌ر رێوشوێنی خۆپارێزی و تایبه‌ت به‌لایه‌نی ئه‌منی و دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی یه‌كلا بكرێته‌وه‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌توانرێت کارکردن سه‌رله‌نوێ لەفرۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك دەستپێبکاتەوە."
زیاتر بخوێنەرەوە: ’’سوپرایز و سوتفە’’..بۆچى فڕۆکەخانەى کەرکوک بەنهێنى کرایەوە؟
دوێنێ یەکشەممە لە ساڵڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەردا و دوو لە چاوی میدیاکان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک کرایەوە و ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
ناسر شیبلی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی و نوێنەری مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیران بە ئامادەبوونی راکان سەعید، پارێزرگای کەرکوک فڕۆکەخانەکەیان کردەوە.
عیماد دەهام، سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاران لە كەركوك بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی ڕاگەیاند، "فڕۆكه‌خانه‌كه له ئه‌مڕۆوه ده‌ست دەکات بۆ وه‌رگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان كه دێن بۆ عێراق"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "فڕۆكه‌كه‌ی سەرۆکایەتی عێراق له‌سه‌ر خاكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوك نیشتووه‌ته‌وه".
لە مەراسیمەکەدا تەنها ئەو سێ بەرپرسە ئامادەی بوون و بانگهێشتی هیچ میدیایەک نەکراوە بۆ ڕووماڵکردنی.