گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران ڤیزای لەسەر هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم هەڵگرت

2022.10.17 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ڤیزای لەسەر هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم هەڵگرت

ناس کورد-

کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزای لەسەر ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانە هەڵگرت کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن، ئەمڕۆش لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیەنراوێکدا (17ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "ئەم بڕیارە ئەو شۆفێرانەش دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە تانکەر پاشماوەی نەوت بۆ وڵاتی ئێران دەگوازنەوە، واتە لەمەودوا ئەوانیش دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا بارەکانیان ببەن بۆ وڵاتی ئێران."


بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریداوە ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت، لە ئەمڕۆوە (17ی تشرینی یەکەمی 2022) بڕیارەکە لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.


دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکاتەوە، کە لەئێستادا بەبێ ڤیزا و تەنها بە مەرجی هەبوونی پاسپۆرت 24 کاتژمێر لە بنکەی نشینگەی پەروێزخان مامەڵەی ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانە ڕایی دەکرێت، کە دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەکەمانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.