گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راوێژکارێکى سەرۆک قسەدەکات

هۆکارى بەشدارینەکردنى بەرهەم ساڵح لەڕێوڕەسمى دەستبەکاربوونى لەتیف رەشید ئاشکراکرا

2022.10.17 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارى بەشدارینەکردنى بەرهەم ساڵح لەڕێوڕەسمى دەستبەکاربوونى لەتیف رەشید ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى لەتیف رەشید سەرۆککۆمارى نوێی عێراق رایگەیاند، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى پێشوو بۆ رێوڕەسمى دەستبەکاربوونى سەرۆکى نوێ بانگهێشت نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (17-10-2022) ڕێوڕەسمى دەستبەکاربوونى لەتیف رەشید لە پۆستى سەرۆککۆمار لە کۆشکى سەلام لەبەغدا بەڕێوەچوو، بەبێ بەشدارى بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى پێشوو.

 

عەلی عەلیاوایی، راوێژکاری لەتیف رەشید لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ "رووداو" وتى سەرۆککۆماری پێشوویان بانگهێشت نەکردووە چونکە، "ئەوان خۆیان خاوەن ماڵن" و چاوەڕێیان کردووە بەشدار بن.

 

هاوکات سەرچاوەیەکی نزیکی بەرهەم ساڵح وتى  بەرهەم ساڵح هیچ گرفتێکی لەگەڵ لەتیف رەشید نییە، تەنانەت یەکەم کەس بووە کە پیرۆزبایی لێکردووە.