کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- له‌كاتى پێدانى ڤیزاى ئێران بۆ چوون و گه‌ڕانه‌وه، پێویست به مۆركردنى پاسپۆرته‌كان نابێت، ته‌نها له‌نێو سیستمه ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌دا مۆره‌كه جێگیر ده‌كرێت، ئەوەش بە وتەى بەرپرسێکى ئەو وڵاتە. , محه‌مه‌د ئیسماعیل به‌پرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى كونسوڵگه‌رى ئێران له‌شارى به‌سڕه ڕایگه‌یاند: "ڤیزاى ئێران بۆ چوونه نێو وڵاتهکەیەوە، له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كان به ئه‌لیكترۆنى ده‌ردەچێت و ئه‌و مۆرهشى له‌سه‌ر ڤیزاكه ده‌درێت به‌هه‌مان شێوه ئه‌لیكترۆنییه و ناچێته سه‌ر ڤیزاكه، ته‌نها له نێو سیستمه‌كه‌دا جێگیر ده‌كرێت، ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى ئهمدوایهى كۆمارى ئیسلامیش هه‌ر بۆ جه‌ختكردنه‌وه بووه له‌سه‌ر بڕیاره‌كه". , دیپلۆماتكارهكهى ئێران ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه، له‌كاتى پێدانى ڤیزا پێویست به‌وه ناكات بۆ چوون و گه‌ڕانه‌وه مۆر بخرێته سه‌ر پاسپۆرت، ته‌نها سه‌ردانیكردنى كۆنسڵگهرییهكان ده‌كرێت و ناوه‌كه له‌وێ تۆمار ده‌كرێت، به‌وه‌ش ڤیزا له‌نێو سستمى ئه‌لیكترۆنیدا دابین ده‌كرێت و دواتریش ناوه‌كه بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانى ئێران دەنێردرێت به مه‌به‌ستى ڕێگه‌پێدان. , پێشتریش وه‌زاره‌تى ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاند، به پشت به‌ستن به مه‌رسومێكى دادوه‌رى، له‌كاتى پێدانى ڤیزا بۆ چوونه نێو ئێران و گه‌ڕانه‌وه، مۆر ناخرێتە سەر پاسپۆرت، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانى وشكانى و ئاسمانى ده‌بێت. , ,