گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەکفرى کچێک کوژرا و باوکى هەڵهات

2022.10.17 - 12:35
App store icon Play store icon Play store icon
لەکفرى کچێک کوژرا و باوکى هەڵهات

ناس کورد-

 

پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند، کچێک لە کفرى کوژراوە و باوکى تۆمەتبارى رووداوەکەیە، بەو پێیەى لەدواى رووداوەکەوە هەڵهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کچەکە ناوى (ئ.ح) و تەمەنى 14 ساڵە و دۆسیەکەى رەوانەى بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى کراوە، ئەوەش بەوتەى عەلى جەمال قەدورى وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان بۆ "ناس کورد".

 

عەلى جەمال وتیشى لێکۆڵینەوەى پۆلیس لەسەر رووداوەکە بەردەوامە و باوکى لەدواى رووداوەکەوە هەڵهاتووە و تۆمەتبارى رووداوەکەیە.

 

باسى لەوەشکرد، ئەو کچە ماوەى چەند ساڵێکە دایک و باوکى لەیەکتر جیابوونەتەوە و کچەکە لەلاى دایکى ژیاوە.