ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (50) کورسى خوێندنى دکتۆرای لە چوارچێوەى بەرنامەى (Imperial College London- UK) ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
وەزارەتى خوێندنى باڵا (50) کورسى خوێندنى دکتۆرا لە چوارچێوەى بەرنامەى (Imperial College London- UK) ڕادەگەێنێ
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم مامۆستایان سەر بە وەزارەتەکەمان ئاگادار دەکات، کە زانکۆی (Imperial College London- UK) (٥٠) کورسی خوێندنى بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى دکتۆرا بۆ ساڵى ئەکادیمی (٢٠٢٣- ٢٠٢٤) بە ناونیشانی (Presidential Funded PhD Scholarships) ڕاگەیاند، هەر مامۆستایەک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە و ئارەزوی خوێندن لەو زانکۆیە دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دەتوانێت لە رێگەی ئەم بەستەرەى خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:
https://www.scholarshipsads.com/fully-funded-phd.../
مەرجەکان:
پێشکەشکار دەبێت هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بێت.
تێبینیەکان:
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی وێبسایتى سەرەکی سکۆلەرشیپەکە دەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتو دوای بە دەستهێنانی سکۆلەرشیپەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکات بۆ پرۆسێسکردنی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن.
- هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە بکەن.