گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

’’پارتی چەند داوایەک ئاڕاستەی لەتیف ڕەشید دەکات’’

2022.10.17 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
’’پارتی چەند داوایەک ئاڕاستەی لەتیف ڕەشید دەکات’’

 

ناس کورد- 

 

بە ئامادەبوونی پارتی و یەکێتی و بەشێکی دیکەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەستبەکاربوو و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی ڕایگەیاند، داوایان لە سەرۆک کۆمار کردووە،  کاربکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەئدییەکانی هەرێم و بەغدا و جێبەجێکردنی دەستور.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان (دووشەممە 17-10-2022) ڕایگەیاند، "پیرۆزباییمان لە بەڕێز د. لەتیف ڕەشید بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار و چەند داواکارییەکی گرنگمان ئاڕاستە کرد." 

 

وتیشی، "داوامان لێکرد کە هەوڵی تەواو بدات و کاربکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەئدییەکانی هەرێم و بەغدا و هەروەها بۆ جێبەجێکردنی دەستور و مادەی 140 و چەند بابەتێکی دیکەی گرنگ." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ مەراسیمی دەستبەکاربوونی د. لەتیف ڕەشید توڕەیی لێکەوتەوە

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکگرتووی کورد لە بەغدا دەستکەوتی زۆر دەبێت." 

 

هاوکات لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک، شاخەوان عەبدوڵا باسی لەوەکرد، "ناهێڵین فڕۆکەخانەی کەرکوک بکرێتەوە، چونکە ئامادەنییە بۆ کردنەوە و ئەوە دەرگایەکە بۆ گەندەڵی  و گەندەڵی زۆریش کراوە تیایدا و دۆسییەکە ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی کراوە."