ناس کورد-
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگای قوتابخانەی بەردەکەڕ لە تانجەرۆی سلێمانی، سێ کەس برینداربوون، پەیامێنری ناس کوردیش دەڵێت، ڕووداوەکە لەکاتی بردنەژوورەوەی سوتەمەنی بووە بۆ نێو قوتابخانەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە "ناس کورد"ی وت، "تاوەکو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە دیارنییە، بەڵام ڕووداوەکە لەکاتێکدا ڕوویدا کە نەوتمان بۆ دەهات وەریبگرین، کاتێک نەوتەکەیان هێنا لەماوەی چەند خولەکێکدا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا."
وتیشی، "لە ڕووداوەکەدا مامۆستایەک و کارگوزارێک و دوو خوێندکارمان برینداربوون، هەروەها کارمەندێکی ئەو شوینەشی کە نەوتەکەیان بۆ ناردووین برینداربوو."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەو بڕە سوتەمەنیەی کە لەو چەند خولەکەدا کرایە بەرمیلەکانی قوتابخانەکەوە، ئێستا بۆنی دەکەین بەنزینە و نەوت نییە، بۆیە دەبێت لێکۆڵینەوە لەوە بکرێت."