ناس کورد-
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، چوار کەسی دیکە لە بریندارانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی زیندانی ئەوین لە تارانی پایتەختی ئێران و ئاڵۆزییەکانی زیندانەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران (دووشەممە 17-10-2022) چوار زیندانیکراوی دیکەی زیندانی ئەوین کە بەهۆی رووبەڕووبوونەوەکانی رۆژی شەممە برینداربوون، بارودۆخی تەندروستییان ناجێگیر بووە و ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەوەش تا ئێستا بەهۆی رووداوەکەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش برینداری دیکەش لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدان.