ناس کورد-
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى وەڵامى ئەو کەسانە دەداتەوە کە دەڵێن، لەتیف رەشید کاندیدى پارتى بووە بۆ سەرۆکایەتى کۆمار و دەڵێت، ئەگەر وایە بۆ حاکم رزگاریان نەکرد بە کاندیدی خۆیان و دەریان نەچاند؟
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڵێسە جەبار فەرمان (17-10-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆمار کە پشکی کوردە بە ئستحقاقی خۆی دەزانی و پێداگری لەسەر بەدەست ھێنانی ئەو پۆستە دەکرد. ھەموو ھەوڵێکی بۆ بەدەست ھێنانی ئەو پۆستە خستە گەڕ، بەڵام لە کۆتایی دا لە ھەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوو.
دەقى بڵاوکراوەکە:
-پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆمار کە پشکی کوردە بە استحقاقی خۆی دەزانی و پێداگری لەسەر بەدەست ھێنانی ئەو پۆستە دەکرد.
ھەموو ھەوڵێکی بۆ بەدەست ھێنانی ئەو پۆستە خستە گەڕ، بەڵام لە کۆتایی دا لە ھەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوو
-پارتی دەیویست پرسی یەکلایی کردنەوەی کاندیدەکان بھێنێیە پەرلەمانی کوردستان. شاراوە نیە کە پارتی خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانیە و بابەتەکە بە خواست ئەو یەکلایی دەبۆوە.
بەڵام لەو ھەوڵەشی سەرکەوتوو نەبوو.
-وشیار زێباری کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خاڵی مسعود بارزانیە کاندیدی پارتی بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
بەڵام توانرا سەرکەوتوانە ئەو لە پرۆسەکە دووربخرێتەوە و بە بڕیاری دادگا بۆ ھەمیشە خۆکاندید کردنی لێ قەدەغە بکرێت.
-پارتی دیموکراتی کوردستان دەیویست میکانیزمی ٢٠١٤ دوبارە بکاتەوە و پرسی کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار لەناو فراکسیونە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکاتەوە.
بەڵام لەو ھەوڵەشی سەرکەوتوو نەبوو.
-رێبەر ئەحمەد بوو بە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار. ھەوڵێکی بێوێنەیان دا بۆ سەرخستنی کاندیدەکەیان بەڵام دواجار بۆیان دەرکەوت کە سەرکەوتوو نابن، ئەو کاندیدەیان کشاندەوە.
-پارتی دەیوت کە دژی میکانیزمی ٢٠١٨ و بە دوو کاندیدی جیاواز ناچێتە دانیشتنی پەرلەمانەوە.
بەڵام لە کۆتایی دا پارتی بەژداری دانیشتنی پەرلەمانی کرد وکادرێکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق.
رەنگە ھەندێک بڵێن کە راست نییە و دکتور لەتیف کاندیدی پارتیە و پارتی ھەر کەسێکی بوێت دەریدەچێنێت. باشە گەر وایە بۆ حاکم رزگاریان نەکرد بە کاندیدی خۆیان و دەریان نەچاند؟
حاکم رزگار کەسایەتیەکی دیار و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە و لە تێکرای عێراق حاکمێکی ناسراوە.
وەڵامەکە ئەوەیە کە لە کۆتایی دا ھەر دەبوو کادرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بچێتە کۆشکی سەلام.