گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەناو چوارچێوەى شیعى چى روویدا؟

ئاڵا تاڵەبانى نهێنییەکانى دوا ساتى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار ئاشکرادەکات

2022.10.16 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئاڵا تاڵەبانى نهێنییەکانى دوا ساتى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

ئاڵا تاڵەبانى پەرلەمانتارى پێشووى یەکێتى رایگەیاند، لەکۆتا کاتژمێرەکانى پێش هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بەشێک لەلایەنە گرنگەکانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگى بۆچونیان گۆڕاوە و لە دەنگدان بە بەرهەم ساڵح سارد بوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاڵا تاڵەبانى (16-10-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا باسى لەوەکرد، لەهەفتەى کۆتایی تا کاتژمێرەکانى کۆتایی پێش دانیشتنى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بۆچونى بەشێک لەلایەنەکانى ناو چوارچێوەى هەماهەنگى گۆڕدراوە کە پێشتر سەرکردەکانیان لەناویاندا نورى مالیکى جەختیانکردەوە لەسەر پشتیوانیکردنى کاندیدى یەکێتى.

 

وتیشى بنەماکانى یارییەکە لەدوا ساتدا گۆڕا، ئەو بۆچونە لەناو چوارچێوەى هەماهەنگى گۆڕانى بەسەردا هات لەلای بەشێکى گرنگى، بەبەڵگەى دەنگەکانى بەرهەم ساڵح و تویتەکەى بافڵ تاڵەبانى شەوى پێش دەنگدان کە داواى لە چوارچێوە کرد پابەندى بەڵێنەکانیان بن.

 

ئاڵا تاڵەبانى دەڵێت، سەردانى ئەم دواییەى ئیدارەى دەوڵەت بۆ لاى بارزانى و دەرکەوتنى ڤیتۆى بارزانى لەسەر بەرهەم ساڵح، دەستپێشخەرى پارتى بۆ کشاندنەوەى کاندیدەکەى پەیامێکى روون بوو بۆ ئەوەى کە دیمەن و نەخشەى یارییەکە گۆڕانى بەسەردا هاتووە.

 

"لەئەنجامدا پرسەکە پەیوەندى بە ژمارەى دەنگەکانەوە هەیە، دەنگەکانى پارتى دیارە کە بۆ کوێ دەچن، سوننەش دەنگەکانى جێگیرە و دەنگەکانى مالیکیش هەروەها نەگۆڕن، لەکۆتا شەوى پێش دەنگدان و بەلەبەرچاوگرتنى ژمارەى کورسییەکان دەرکەوت کە قورسە بەرهەم ساڵح سەرکەوتن بەدەست بهێنێت"، ئاڵا تاڵەبانى وایوت.