گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارتى کارەبا

وەزارەت زانیارى نوێ لەسەر سیستەمی پریپەیدى كارەبا دەخاتەڕوو

2022.10.16 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەت زانیارى نوێ لەسەر سیستەمی پریپەیدى كارەبا دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەی باڵای پڕۆژەی پێوەری زیرەك رایگەیاند، لە سیستەمی پریپەید كارەبا 24 كاتژمێرییە و نرخەکەی وەک خۆیەتی، تەنیا شێوازی پارەدانەكە دەگۆڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى کارەبا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، عەلی ئیسماعیل ئەندامى لیژنەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئێستا لە چەند شوێنێكی هەرێمی كوردستان  لە ڕێگەی سیستەمی (پریپەید)ەوە، کارەبای 24 كاتژمێری هەیە، لەوانە بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆك، كە شوێنی بازرگانین، لەگەڵ هاوبەشی ماڵان لە ئەڤرۆ ستی لە دهۆك.

 

رونیشیکردووەتەوە "لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 356 هاوبەشی کارەبا بە سیستەمی پریپەیدەوە بەستراون و چالاك کراون و كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە".

 

"سیستەمی پریپەید هاوشێوەی كارتی مۆبایلە، بایی چەند كارەبات پێویستە ئەوەندە كارت دەكڕیت، بۆ بەكارهێنانەكەشی دەوەستێتە سەر هاوبەشی كارەبا، بیەوێت زیادەڕۆیی تێدا بكات، یان بیەوێت دەستی پێوە بگرێت".

 

بەوتەى عەلى ئیسماعیل، لەو شوێنانەی کە بە سیستەمی پریپەید کارەبایان پێ دەدرێت، خەڵكەكە لە سیستەمەكە رازین و كێشەیان نییە. ئەم سیستەمە سەرەڕای باشترکردنی دۆخی کارەبا، بارگرانیی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی 400% کەم دەکاتەوە.

 

دەشڵێت، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 820 هەزار پێوەری زیرەك بەستراون و پرۆسەكە لە قۆناغی كۆتایی دایە.