ناس کورد-
سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، لەلایەن هێزە عێراقییەکان و هەندێک لایەنی شیعی، داوایان لێکراوە بەشداری حکومەتی نوێی عێراق بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاسوار عەبدولواحید (16-10-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو لایەنانە ئامادەن وەزارەت و ئەو پۆستانەیان بدەنێ کە دەشێ داوای بکەن.
دەشڵێت، ئەوان سەرەتا و راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١/١٠/١٠ رایانگەیاند کە بەشداری حکومەت نابن و دەبنە ئۆپۆزسیۆن.