ناس کورد-
نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى عێراق دەنگۆکانى لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و وەزیرەکانی حکومەتی داهاتوو رەتکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نووسینگەکە لە بەیاننامەیەکدا (16ی تشرینی یەکەمی 2022) کە وێنەیەکى دەست "ناس" کەوتووە ئاماژەی بەوە کردووە، هەموو بڵاوکراوە و دزەکردنەکان ڕەتدەکاتەوە کە زانیاری نادروستیان تێدایە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
دەشڵێت "کارەکە هێشتا لە پرۆسەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕادایە لەگەڵ سەرجەم هاوبەشە سیاسییەکان و چوارچێوە کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکان".
دوای ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، محەمەد شیاع سودانی پێنجشەممە 13-10-2022 لە یەکەم لێدوانیدا ڕایگەیاند، بەزووترین کات کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش دەکات.