ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگهیاند، مەبەستیان لە بەکارهێنانى وشەى "خیانەت" فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى نەبووە و داواى لێبوردنى کرد لەو بارەیەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شێرکۆ جەودەت (16-10-2022) وتى "وشەی (خیانەت) بەرامبەر ئەوانە بەکارھات کە پشتیوانی لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەکەن بەنایاسایی بۆدرێژەدان بەتەمەنی گەندەڵی وگەندەڵکاران"، ئەوەش بەپێی تەلەفزیۆنى زمانحاڵى یەکگرتوو.
رونیشیکردووەتەوە "ئەم وشەیە بێگومان مەبەست لێی برایانمان لە کۆمەڵی دادگەری نییە چونکە ھەمیشە دژی ھەمووکارێکی ناشەرعی ونایاسیی بوون و داوای لێبوردن دەکەین بۆ ھەرھەڵەتێگەیشتنێك".
"بریاری دەست لەکارکێشانەوەیان لەپەرلەمانی کوردستان بریارێکی سیاسی سەرکردایەتی یەکگرتوو بوو "فراکسیۆنی یەکگرتوو بێ دواکەوتن جێبەجێی کرد، بوارنەمابوو بۆ ھیچ ھەماھەنگییەك و نەشمان ویست کەس ئیحراج بێت"، شیرکۆ جەودەت وا دەڵێت.