گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

وەرگرتنى پارەى کارەبا گۆڕانکاریی بەسەردا هات

2022.10.16 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەرگرتنى پارەى کارەبا گۆڕانکاریی بەسەردا هات

ناس کورد-

 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەستپێکردنى پرۆسەی وەرگرتنی پارەی کارەباى لەلایەن ژمێرکارەکان  ڕاستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاگادارییەکى بەرێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تەنیا بڕی پارەی کارەبای بەکارهاتوو وەردەگیرێت بۆ ئەو ماوەیەی کە لە پسولەکەدا دیاریکراوە و بڕی قەرزیش کە لای هاوبەشانی کارەبا ماوەتەوەو نەدراوە (پۆلی ماڵان) لە ئیستادا ڕادەگیرێت.

 

دەقى ئاگادارییەکە:

 

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە

 

‎ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦/١٠/٢٠٢٢ لە ناو شاری سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی پارەی کارەبا لەلایەن ژمێرکارەکان (عداد) ڕاستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستیپێکرد و تەنیا بڕی پارەی کارەبای بەکارهاتوو وەردەگیرێت بۆ ئەو ماوەیەی کە لە پسولەکەدا دیاریکراوە و بڕی قەرزیش کە لای هاوبەشانی کارەبا ماوەتەوەو نەدراوە (پۆلی ماڵان) لە ئیستادا ڕادەگیرێت، لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (کارمەندی عداد).

 

‎بۆیە داواكارین لەهاوڵاتییان كە هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن كە هەم بەسوودی گشتی و كەسیی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاوڵاتیاین بەشێك لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوەو پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى پارەى كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت .

 

راگەیاندنی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی

١٦/١٠/٢٠٢٢