گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موسڵ؛ ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکى سەربازى بۆ لەناوبردنى شانە نوستووەکانى داعش ئەنجامدا

2019.08.16 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
موسڵ؛ ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکى سەربازى بۆ لەناوبردنى شانە نوستووەکانى داعش ئەنجامدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لەنزیک فڕۆکەخانەى گەیارە لە باشورى شارى موسڵ دژ بە داعش ئەنجامداوە. . سەرکردایەتى ناوەندى ئەمریکى، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کردووە، سوپاى ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لەنزیک فڕۆکەخانەى گەیارە لە باشورى موسڵ دژ بە داعش ئەنجامداوە. . لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوەش خراوەتەڕو: "بە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى عێراق، سەربازانى ئەمریکى لە چەند کەتیبە و لیوایەک، هەستاون بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى سەربازى دژ بە مۆڵگەکانى داعش لە نزیک فڕۆکەخانەى گەیارە". . ئاماژە بەوەشکراوە ئەو ئۆپراسیۆنە لە درێژەى چالاکییەکانە بۆ لەناوبردنى شانە نوستووەکانى داعش لە عێراق. . .