گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: هەرێم لە ڕووی داراییەوە دوو ئیدارەییە بۆیە گرفتەکان بەردەوام دەبن

2022.10.16 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: هەرێم لە ڕووی داراییەوە دوو ئیدارەییە بۆیە گرفتەکان بەردەوام دەبن

ناس کورد-

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردن و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم لەبارەی نەبونی پارە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان لە سنوری ئیدارەی سلێمانی رایگەیاند؛ تائێستا هەرێمی کوردستان لە ڕوی داراییەوە دوو ئیدارەییە، بۆیە تا هەرێمی کوردستان لەڕوی داراییەوە نەبێت بە یەک ئیدارە، ئەم گرفتانە بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان (16ی تشرین یەکەمی 2022) سەبارەت بە دووسایکردنی ڕێگاکانی نێوان سلێمانی – هەولێر گوتی، "دەبوایە پێشتر ئەو رێگایە لەماوەی ساڵانی 2011 بۆ 2014 تەواو بکرایە، بەڵام تەواو نەکرا، ئێستاش بەهۆی تێچوەکەیەوە کە 370 ملیار دینارە ناتوانرێت تەواو بکرێت، وەکو وەزارەت قسەمان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردوە کە بەشێوەی قیستی درێژخایەن تەواوکردنی رێگاکە بگرنە ئەستۆ."

 

باسی لەوەشکرد کە "لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە بەهای زیاتر لە 15 ملیار دینار کاری رێگاوبان لە سنوری قەزای کۆیە ئەنجامدراوە و ئێستاش دەستکراوە بە قیرکردنی رێگای گوندەکانی سنوری ناحیەی ئاشتی."

 

گوتیشی، تائێستا زیاتر لە 15 ملیار دینار لە لە قیرکردنی رێگاکانی سنوری قەزای کۆیە خەرجکراوە.