ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ڕێژەیەکی زۆر باران دەبارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا سەکۆی "کەشوهەوای کوردستان" ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە یەکەم شەپۆلی سەرتاسەری و باشی باران بارین و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ئەگەری ڕێژەیەکی زۆر باشی دابارین هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینییەکان دور نیە لەهەندێک ناوچەی شاخاوی تا کۆتایی مانگ بارانی پەڵەش ببارێت."