ناس کورد-
کۆمەڵکوژکردنی ژمارەیەک جوچک لە کێڵگەیەکەی پەلەوەریدا لە میسر کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە و بە لەسێدارەدانی جوچکەکان ناودەبرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕووداوەکە لە کێڵەگەیەکی پەلەوەری لە میسر ڕوویداوە و وەک لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت، چەند کەسێک جوچکەکان بە زیندوویی دەکەنە نێو تورەکەی گەورە و بۆ فڕێدان ئامادەیان دەکەن.
طيب شوفتوا مصر ف اللحظه ديه طبعا لاء
— Omar In 🇳🇱🇪🇬 (@Omar92613917) October 15, 2022
دا بقا إعدام الكتاكيت رميا ف الشوال لااعدامها عشان مفيش علف ..حسبنا الله ونعم الوكيل pic.twitter.com/GFjyjIbDvg
چالاکوانان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕووداوەکە بە لەسێدارەدانی جوجکەکان ناودەبەن و ڕەخنەی توند لەو کارەی ئەو کەسانە دەگرن، بەشێکیشیان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف ئەو کارەیان کردووە.
لای خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵی میسر، سەید قەسیر، دانی بەوەداناوە کە قەیرانی گرانیی عەلەف لە وڵاتەکەیان هەیە و ڕایگەیاندووە، "ئەو ڕووداوە تاکەکەسییە و هیچ کەسێکی دیکەمان نەدیوە ئەو کارە بکات، هەوڵدەدەین قەیرانەکە چارەسەر بکەین."