گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشوهەوای هەرێم؛ سبەینێ لە پارێزگایەک باران دەبارێت

2022.10.16 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوای هەرێم؛ سبەینێ لە پارێزگایەک باران دەبارێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆکیش باران دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە ١٧-١٠-٢٠٢٢ و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک بەزۆری نیمچە ھەوراوی دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەشاخاوییەکانی پارێزگاکەدا. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی ٣٣ بە ١٨، ھەولێر ٣٥ بە ٢٢ پلە، دھۆک ٣٢ بە ٢٤ پلە، ھەڵەبجە ٣٣ بە ١٨ پلە، کەرکوک ٣٦ بە ٢٤ پلە، لە ناوچەکانی گەرمیان ٣٨ بە ٢٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٣ بە ٢٠ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٢ بە ٢٠ پلە دەبێت.