ناس کورد-
لە ساڵڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر و دوو لە چاوی میدیاکان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک کرایەوە و ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2022، ناسر شیبلی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی و نوێنەری مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیران بە ئامادەبوونی راکان سەعید، پارێزرگای کەرکوک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوکی کردەوە.
عیماد دەهام، سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاران لە كەركوك بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی ڕاگەیاند، "فڕۆكه‌خانه‌كه له ئه‌مڕۆوه ده‌ست دەکات بۆ وه‌رگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان كه دێن بۆ عێراق"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "فڕۆكه‌كه‌ی سەرۆکایەتی عێراق له‌سه‌ر خاكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوك نیشتووه‌ته‌وه".
لە مەراسیمەکەدا تەنها ئەو سێ بەرپرسە ئامادەی بوون و بانگهێشتی هیچ میدیایەک نەکراوە بۆ ڕووماڵکردنی.