گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆمەڵ بڕیاری دا چارەنوسی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکاتەوە

2022.10.15 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ بڕیاری دا چارەنوسی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکاتەوە

ناس کورد- 

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی بڕیاری دا پرسی چارەنوسی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە کۆبوونەوەی گشتییدا یەکلا بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی (شەممە 15-10-2022) ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکە کۆبووەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نوێی عێڕاق کرد و ھیوای خواست ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ‌و ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ ببێتە مایەی کۆتاییھاتنی کێشەکان‌ و سەقامگیریی‌ و بووژاندنەوەی دۆخی ئابووریی ھاووڵاتیان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵ ھیواخوازیشە کابینەی نوێ بەشێوەیەک بێت بتوانێت چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم‌ و بەغدا بکات.

 

هاوکات تایبەت بە پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ڕایگەیاندووە، کۆمەڵ بەردەوام نەیاری ئەوە بووە ماوەی یاسایی پەڕلەمان درێژ بکرێتەوە و کاری بۆ ئەوەش کردووە ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەڵام بە داخەوە لایەنەکانی دەسەڵات کە بەرپرسیار بوون لە ھەنگاونان بۆ ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردن لەکاتی خۆی، بە مەبەست خەمساردییان کردووە و ئامادەکارییان نەکرد، تا گەیشت بەوەی تەمەنی پەرلەمان درێژ بکەنەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵ بە تێروتەسەلی پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان‌ و ھەڵوێستی خۆی خستە بەر باس‌ و لێکۆڵینەوە و گەیشت بەو بڕیارەی ئەو پرسە گرنگە لە دەسەڵاتی کۆبوونەوەی گشتییە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پرسێکی چارەنوسسازە و دەبێت لە کۆبوونەوەی گشتیی بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت، کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.