گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق مۆڵگه‌یه‌كى ترى داعشى له‌شارى كه‌ركوك ئاشكرا كرد

2019.08.15 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق مۆڵگه‌یه‌كى ترى داعشى له‌شارى كه‌ركوك ئاشكرا كرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانى هه‌واڵگرى و پۆلیسى فیدراڵى توانیویانه‌ مۆڵگه‌یه‌كى چه‌كدارانى داعش له‌نزیك گوندى زه‌كارته‌ى سه‌ر به‌پارێزگاى كه‌ركوك، ئاشکرا بکەن. . لیوا سه‌عد مەعن، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، له‌و شوێنه‌دا كه‌ چه‌كدارانى داعش بۆ خۆ حه‌شاردان به‌كاریانهێناوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند كارتۆن فیشه‌ك و بۆمب و كه‌ره‌سته‌ى ترى سه‌ربازیدا و  جگه‌ له‌وه‌ى له‌و شوێنه‌دا خۆراك و ڕاخه‌رى ناو ماڵ و هه‌ندێ جلوبه‌رگى سه‌ربازى و خواردمه‌نى ترى تێدا شاردراوه‌ته‌وه‌.   . وتەبێژەکەى وه‌زاره‌تى ناوخۆ هیچ ورده‌كارى زیاترى له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و هاوكات ئاماژه‌ى بۆ ڕودانى هیچ جۆره‌ پێكدادانێك نه‌كردوه‌. . چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانى پۆلیسى فیدراڵ ده‌ستگیركردنى گروپێكى سه‌ر به‌چه‌كدارانى داعشیان له‌و شاره‌دا ڕاگه‌یاند كه‌ ویستویانه‌ چالاكى تیرۆریستى له‌كه‌ركوكدا ئه‌نجام بده‌ن. .