ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە پاڵپشتی دارایی خوێندکاران بۆ مانگى حوزەیران خەرجدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا (شەممە 15-10-2022) بەمەبەستى تاوتوێکردنى شایستە داراییەکانى مامۆستایانى زانکۆ و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان و خەرجکردنى لە کاتى خۆیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى کۆبووەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى خەرجکردنى شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆکانى کوردستان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئەوەی ھەوڵبدرێت مانگانە لەکاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان خەرج بکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەندیى هەرێم لە سلێمانى دوپاتیکردەوە، " هەوڵدەدەین بەوپەڕی شەفافییەتەوە ئەرکەکانی سەرشانمان لەپێناو خزمەتی هاووڵاتیانی کوردستاندا بە بێ جیاوازی جێبەجی بکەین."
ئەوەش هاتووە، ھەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێکەوتی (2022/10/16) پاڵپشتی دارایی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ئەو زانکۆیانە خەرج بکرێت کە تا ئێستا پاڵپشتى دارایى مانگى حوزەیرانیان بۆ خەرج نەکراوە.