ناس کورد-
سوتاندنی کچە مامۆستایەک لە گەنجێکەوە بەهۆی ئەوەی ڕازی نەبووە هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکات، کاردانەوەی گەورەی لە وڵاتی جەزائیر لێکەوتووەو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "لۆفیگارۆ"ی فەڕەنسی، ڕووداوەکە بۆ 26-9-2022 دەگەڕێتەوە، کاتێک ڕیما عەنانی تەمەن 28 ساڵ کە مامۆستای زمانی فەڕەنسییە لە ناوچەی کابیلی لە جەزائیر، چاوەڕێی پاس بوو بۆ ئەوەی بچێتە قوتابخانەکەی، بەڵام لەلایەن دراوسێکەیەوە کە پێشتر داوای هاوسەرگیری لێکردبوو، بەنزینی بەسەردا کراوە و ئاگر لە جەستەی بەردراوە.
هەواڵەکە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جەزائیر لێکەوتەوە و وێنەکان کچە مامۆستاکە بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دایکی کچە مامۆستاکە ڤیدیۆیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.
لەدوای ڕووداوەکە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ریما بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی نزیک کراوە و لەئێستادا لەوێ شەڕی مردن دەکات و باری تەندروستی ناجێگیرە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا چالاکوانان بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و داوایان لە خێرخوازان کرد کە یارمەتی ئەو کچە بدەن بۆ ئەوەی بەخێرایی بۆ چارەسەر بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات.