ناس کورد-
له‌باره‌ی ده‌نگۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت و ئەوە ڕەتدەکرێتەوە کە کێشەی تەندروستی هەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا (شەممە 15-10-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، " ته‌ندروستیی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، زۆرباشه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه."
هاوکات ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی رهتكردووەتەوە كه باس له تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستیی ناوبراو و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13-10-2022) به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن پەرلەمانی عێراقه‌وه بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.