ناس کورد-
نمەباران و هەورەبروسکە چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە و بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، تاوەکو ئێوارەی سبەینێ بەردەوامی دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (شەممە 15-10-2022) ڕایگەیاند، "ئاسمان و کەشی ئێستای ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژھەڵات و باشوری ھەرێم ئاسمان گۆراوە بۆ نیمچە ھەور و لەگەڵ بارینی نمە باران لەھەندێ شوێندا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " خێرایی با چالاک بووە و ھەورە بروسکەی لاوازیش لەباکوری پارێزگای کەرکوکەوە بە ئاراستەی سنوری ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر جوڵە دەکات لەماوەکانی داھاتوودا دەگاتە ئەم ناوچانە لەگەڵ ئەگەری نمە باراندا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم دۆخە تا کاتەکانی سبەی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری بە نیمچە ھەوری دەمێنێتەوە لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرایی ٢٠ تا ٤٥کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا.