گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ڕوونکردنەوە دەدات

2022.10.15 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان (شەممە 15-10-2022) ڕایگەیاند، "بۆ بودواداچوون، ئەمڕۆ گفتوگۆمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت کرد، داوامان کرد پەلە بکرێت لە دابەشکردنی نەوتی سپی، چونکە تائێستا دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێنەکردووە و ئەگەر زیاتر دوابکەوێت، بڕینەوەی دار لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەیەکی زۆر دەست پێدەکات." 

 

بەوتەی عەلی حەمەساڵح، وەزیر ڕایگەیاندووە، "بڕی 320 هەزار بەرمیل ئێستا ئامادەیە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێبکات و پاشان  مانگی 11 دەوروبەری و لە کۆتاییدا سەنتەری پارێزگاکان." 

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت وتویەتی، " چاوەڕێی جێبەجێبوونی ئەو بەڵێنەش دەکەین سەرۆک وەزیرانی عێراق داویەتی." بەڵام پەرلەمانتارەکە داوای کردووە، چاوەڕێی عێراق نەکرێت و دابەشکردن لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێبکات.