ناس کورد-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردووە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کار بۆ ئازادکردنی هەردوو رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بکەن بە کەفالەت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردووە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کار بۆ ئازادکردنی هەردوو رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بکەن بە کەفالەت تاوەکو ئەوکاتەی دۆسیەکە رێڕەوی یاسایی خۆی وەردەگرێت و دادگا بڕیاری خۆی دەدات.
ھاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە، سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران، بەڵکو پایتەختی رۆشنبیری جێگەیەکە بۆ رێزگرتن لە رەخنە و ئازادییەکانی رۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەمە ئازا و بوێرەکان.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢